لەچین ٤٦ كەس توشی كۆرۆنا بوون

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەچین ٤٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و  شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە. 

 

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند" بەپێی دواین راپۆرت ٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون لە چین تۆمارکراوە ژمارەی توشبوانیش گەیشتووەتە ٨١ هەزار و ٨ کەس".

 

هاوكات رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە" ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٦٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش گیانیان لەدستداوە".

 

بەوتەی رێكخراوەكە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢ هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمار کراوە. 

 


ئه‌م بابه‌ته ‌466 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:32:22/03/2020