چاوپێكه‌وتنێك 560 ملیۆن كه‌س راسته‌خۆ سه‌یری ده‌كرد
مارك زۆكربیرگ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌ره‌به‌یانی رۆژی 21ی ئازار چاوپێكه‌وتنێكی راسته‌وخۆی له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه له‌گه‌ڵ د. ئه‌نتۆنی ستیڤن فۆسی-دا ده‌رباره‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌نجامدا.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی زۆكربیرگ له‌گه‌ڵ د. فۆسی زانای به‌رگری ئه‌مریكی و به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی بۆ هه‌ستیاریی و نه‌خۆشییه درمییه‌كان، كه 37 ده‌قیقه بوو له دوای كۆكردنه‌وه‌ی 8000 پرسیاری خه‌ڵك كۆمه‌لێك پرسیاری لێ هه‌ڵینجابوو.
له‌و چاوپێكه‌وتنه راسته‌وخۆیه‌دا 560 ملیۆن كه‌س راسته‌وخۆ سه‌یری ده‌كرد، د. فۆسی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگی دایه‌وه.
له‌و پرسیارانه چوار پرسیار گرنگ بوو بۆ من، ئایا ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی له كوێ گه‌شه‌ی خێرایه؟ د. فۆسی وتی:"هه‌وای ته‌ڕوو شێ‌دار و سارد"، كاتێك هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆێ گه‌شه‌ی لاواز ده‌بێت وتی:"هه‌وای گه‌رم و شێ‌دار" نه‌ك گه‌رم و وشك. له‌هه‌وای گه‌رم به‌گشتی لاوازه به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه نه‌مێنێت.
باسی له‌وه‌شكرد له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واوی ئه‌مریكا پشكنینی بۆ ته‌واو ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ڤاكسین و ده‌رمان وتی:"ئه‌و 45 كه‌سه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی له‌سه‌ر تاقیكراونه‌ته‌وه ته‌ندروستیان زۆر زۆر باشه. به‌مه دڵخۆشین كه ڤاكسینه‌كه له دوو مانگی داهاتوو هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵی نامێنێت" بۆ ئێستا په‌نامان بردۆته به حه‌بی هیدرۆكسی كلۆرۆكوین به‌كارده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی (ئێسقای پێست-LUPUS)، حه‌بی كلۆرۆكۆین كه بۆ نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كارهاتووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئایا ده‌كرێت هۆتێله‌كان به‌كاربێت بۆ نه‌خۆشخانه له‌كاتی فراوانبوونی په‌تاكه؟ له وه‌ڵامدا وتی:"له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم بگه‌ینه ئه‌و حاڵه‌ته، به‌ڵام ئه‌توانین بڵێن له ئێستادا خوێندنگا و زانكۆكان داخراون ئه‌توانین ئه‌و شوێنانه به‌كاربهێنین".
AM:10:50:22/03/2020