وەزارتی ناوخۆ خەڵکی هەولێر لە مەشقێکی سەربازی ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم خەڵکی هەولێر لە مەشقێکی سەربازی وەزارەتەکەیان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە.


ئەمەش دەقی ئاگادارییەکەیە:

ئاگاداری

ئەو هێزەی زێرەڤانی کە بەرپرسە لە پاسەوانیی فڕۆکەخانەی نێودەلەتی هەولێر لە ئێوارەی ٢٠٢٠/٣/٢٢ هەلدەستێت بە ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازی بۆ هەلسەنگاندن و بەهێزترکردنی تواناکانیان.

ئەو چاڵاکییانە تا (٥) کیلۆمەتریی باکووری فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر دەگرێتەوە.


بە پێویستی دەزانین هاوولاتیانی خۆشەویستی ئەو ناوچانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو بابەتە تەنها بۆ مەبەستی راهێنانی سەربازییە.

 
وەزارەتی ناوخۆ

 


PM:01:20:22/03/2020