بەفەرمانی وەزیری تەندروستی ناوچەی سێبیران خرایە کەرەنتینەوە


ئەمرۆ ٢٢ی  ئازار کەسێک توشی کۆڕۆنا بوو لە کۆمەڵگای سێبیرانی شاری هەولێربە فەرمانی وەزیری تەندروستی ئەو کۆمەڵگایە خرایە کەرەنتینەوە.

 

 کەسە توشبووەکە ئیشی فۆرێڤەری کردوەو، دەوامیشی لە کۆمپانیایەکی نەوتە.

 

به بەبڕیاری وەزیری تەندروستی  سێبیران خرایە کەرەنتینە و، داواش لە هاوڵاتیانی کۆمەڵگا کە دەکرێت، هەرکەسێک کە بەرکەوتەی لەگەڵ ئەو کەسە هەبووبێت پشکنینی بۆ بکرێت، هەروەها ئەو خەڵکانەی کە تووشبووەکە دەناسن خۆیان داوایان کردووە پشکنینیان بۆ بکرێت.

 


PM:02:50:22/03/2020