هەپەگە: ٢٥ سەربازی تورکیا کوژران

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەركەوتنی شۆڕشگێڕی لە ئەیالەتی سەرحەد لە دژی سوپای توركیا هێزەكانیان چالاكییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٢٤ سەرباز كوژران و چەندین سەربازی دیكەش برینداربوون".

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات" گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە لە ئەیالەتى سەرحەد لە دژی سوپای کۆماری تورکیا رۆژی ٢١ی ئادار و لە کاتژمێر ٠٩:٤٥ خولەکدا لەسەر رێگای بنکەى سەربازیی کۆزیلی لە ناوچەى بازید لە پارێزگای ئاگری ئۆتۆمبێلێکى دەورییەی زرێپۆشی جۆری کیرپییان کردە ئامانج".

 

دەشڵێت" لە دژی ئەو یەكانەی سوپای توركیا كە بۆ دەستوەرادن هاتبوون بۆ شوێنی ڕووداوەكە ٢ چالاكی دیكەی سابوتاژ ئەنجامدرا، ٢٤ سەربازی توركیا كوژران و چەندین سەربازی دیكەش برینداربوون، یەكەكەشیان بەشێوەیەكی سەركەوتووانە گەڕانەوە بارەگاكانی خۆیان".

 

جەختشدەکاتەوە: ئەو یەکەیەی کە چالاکییەکانیان ئەنجامدابوو بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانى خۆیان.

ئەوەش لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، رۆژی ١٧ی ئادار لە دژی سەربازانى سەر گردی ئاسایشی بنکەى سەربازیی وەدات ئۆزکایا لە ناوچەى بازید هێرشێکی تریان ئەنجامدا و سەربازێکى تری تورک کوژرا.

 


 



PM:08:35:22/03/2020