به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات له‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ته‌م و مژاوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر ده‌كات، داواكارییهكیشی ئاراسته‌ی دانیشتوانی دوو شارۆچكه كرد.
لە بانگەوازێكدا سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، دەڵێت" كەش و هەوای تەمومژاوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر دەكات".
ئەوەشی خستۆتەڕوو: داوا لە دانیشتوانی خۆشەویستی شارۆچكەی دەربەندیخان و چەمچەماڵ دەكەین كە لە هەموو ناوچەكانی تر زیاتر پابەندی مانەوە بن لە ماڵەكانیاندا.