مەزڵووم کۆبانێ پەیامێکی لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوەو دەلێت" لەم کاتەدا پزیشکان و پەرستارانمان فەرمانداری ئێمەن پێویستە هەمووان پابەندی رێنماییەکانیان بین". 

 

دەقی پەیامەکەی مەزڵوم کۆبانێ: 

لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، لای ئێمەش بڵاوبووەتەوە، راستە هیچ حاڵەتێک بە فەرمی رانەگەیندراوە بەڵام بەڵێ مەترسی ڤایرۆسەکە هەیە و مەترسیەکەش گەورەیە، بۆ ئەمەش بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رێکار و رێوشووێنی خۆپارێزی گرتووەتەبەر، پێویستە هەموومان پابەند بین و پشتگیری بکەین، لەم کاتەدا باشترین رێگە لەبەردەم ئێمەدا خۆپارێزییە لە ڤایرۆسەکە نەک تەنها بۆح خۆمان بەڵکو بۆ هاوڕێیان و خێزان و کەسوکار و خۆشەویستانیشمان ، پێویستە رێکارەکان وەک خۆی جێبەجێ بکەین، لەم کاتەدا پزیشک و پەرستارانمان فەرمانداری ئێمەن، ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ هەوڵ و کارەکانیان، داوا لە گەلی خۆمان دەکەم بە تەواوی گوێڕایەڵیان بن، پێویستە تێبکۆشین دژی ڤایرۆسەکە. 

 


PM:06:53:23/03/2020