وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبڕیارێك سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەكرا”بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕێنماییەكانی حكومەتی هەرێم تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارماندا بە:
دەقی راگەیاندراوەکە..
1- گشت هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئەفسەر و كارمەندانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی گشتی ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتییەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی پۆلیس، بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كارەبای هەرێم، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم، دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ/ یەك و دوو، دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، كۆلیژی پۆلیسی هەولێر و سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنی پارێزگای سلێمانی، سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیس، دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو هێزانەی كە ئەركی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ سپێردراوە.
2- بەڕێوبەری ئەو فەرمانگانەی سەرەوە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان هەماهەنگی دەكەن لەگەڵ بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ دابەشكردنی ئەركەكانیان و لە لایەن خودی ئەو بەڕێوبەرانە سەرپەرشتی دەكرێن، بە پێی رێنماییەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
3- ئەم فەرمانە لە رۆژی 2020/3/23 جێبەجێ دەكرێت.