ئیتالیا.. لە ٢٤ کاتژمێردا کەس ٦٠١ بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە وڵاتی ئیتالیا،  مردنی 601 حاڵەتی نوێ راگەیەندرا، بەمەش ژمارەی مردوان بەرزبووەوە بۆ 6077 كەس.


بەرپرسانی تەندروستی ئیتالیا بە ئاژانسە جیهانییەکانی هەواڵیان راگەیاند " تا ئێستا 63 هەزار و 927 حاڵەتی تووشبوون لە ئیتاڵیا بە پەتاكە تۆماركراون، لەو ژمارەیە تەنها 7 هەزار و 432 كەس بەتەواوی چاك بوونەتەوە".


ئاژانسە جیهانییەکان ئاشکرایان کرد تەنها ئەمڕۆ لەشاری لۆمباردیان ٣٢٠ حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.


جۆزیپی كۆنتی، سەرۆك وەیزرانی ئیتاڵیا رایگەیاند" ئێستا كە ئێمە لە ماڵەوەین و ئەو قوربانیەی ئێمە دەیدەین، بە بەراورد لەگەڵ ئەو ئەركەی پزیشكان لە ئەستۆ گرتووە زۆر كەمە، لەكاتێكدا سەرجەم پزیشكان و بەشداربووانی چارەسەركردنی حاڵەتە فریاگوزارییەكان لە ئەركەكەیان بەردەوامن، بەڵام ئێمە هەنگاوێكی نوێمان راگەیاند"تەواوی چالاكییەكانی بەرهەمهێنان دەوەستێنین، تەنیا ئەوانە نەبێت كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا پێویستن".
 


PM:10:29:23/03/2020