نەوید زەردی لەبارەی پەیوەندی خۆی‌و سەنا بەرزنجیەوە روونکردنەوە دەدات



چەند جارێکە وێنەی هەردوو هونەرمەندی ناسراو، نەوەید زەردی و سەنا بەرزنجی پێکەوە دەبینرێن، ئەوە لە کاتێکدایە نەوید زەردی چەند جارێک روونکردنەوەی نووسیووەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وەک خووشکی وایە.

 
هەردوو هونەرمەند نەوید زەردی و سەنا بەرزنجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند جارێک وێنە خۆیان پێکەوە بڵاوکردەوە، هەوادارانی ئەو دوو هونەرمەندە ئاماژە بۆ جۆرە پەیوەندیەکی خۆشەویستی لەنێوان هەردوو لادا دەکەن، بەڵام نەوید زەردی رەتیدەکاتەوە.

 
لە نوێترین روونکردنەوەیدا نەوید زەردی دەڵێت "چۆن دەکرێت یەکێک بە خوشکت ناوبەریت ھەستت ھەبێت بۆی ؟".

 
لە چاوپێکەوتنە سەرەتاییەکانی سەنا بەرزنجیشدا کە باسی نەوید زەردی دەکرد، لەگەڵ باوکیدا سوپاسی دەکرد کە وەک هونەرمەندێک یارمەتی داوە.

 
سەنا بەرزنجی و نەوید زەردی هەردوو کیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناسیاویان لەگەڵ یەکتردا هەیە.

 

 


PM:06:37:24/03/2020