ڤایرۆسێکی نوێ لە چین سەرهەڵدەدات...هاوشێوەی کۆرۆنایە

ڤایرۆسی هانتا (Hantavirus) ڤایرۆسێکە نیشانەکانی تووشبوونی زۆر نزیکە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک (بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ، سکچوون ، ئێشانی ماسولکە ......هتد)، هەروەک ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤ تووشی کۆئەندامی هەناسە ئەبێت و شتێکی زیاتر لە کۆڕۆنا کە کێشەی گورچیلەش دروست دەکات. 


ڤایرۆسی هانتا سەرەتا لە (مشک)ەوە گوازراوەتەوە بۆمرۆڤ وە بۆ یەکەمجار لەساڵی 1993 لە ئەفریقیا دەرکەوتووە.


ڕێگای گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە بە ڕێگای شلەمەنی یە ( بەڵام کۆڕۆنا بە پێی دووایین توێژینەوە بۆ ماوەی 8 کاتژمێر توانای هەیە لە هەوادا بمێنێتەوە ) ، شلە مەنیەکان وەکو جێگای WC ، دووبارە بەکارهێنانەوەی دەرزی بەکارهێنراو لە کەسێکی تووشبووەوە بۆ کەسێکی تووش نەبوو، بەڕێگای گازگرتنی (لەقدانی) مێروولە وەک مێش و مێشوولە و هەندێ زیندەوەری تر، ڕەنگە بەڕێگای شلەی دەمیش بگوازرێتەوە.


ئەم ڤایرۆسە ئەمڕۆ یەکەم کەیسی تووشبوون و مردن لە (چین) سەری هەڵدا، کە لە ناو پاسێک دا دەستگیرکراوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کەسەکە هەڵگری ڤایرۆسی هانتا بووە و دوای ئەوە گیانی لە دەستداوە و 32 کەسەکەی تری ناو پاسەکە پشکنینیان بۆ ئەکرێت.

PM:07:53:24/03/2020