ئەمشەو سەرکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاگادارییەکی گرنگی بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران بڵاوکردەوە کە كهناڵێكی پهروهدهیی بۆ خوێندكاران دهکاتهوه كه وانهكانی پۆلی ١٢ی ئامادهیی تێدا دهوترێتهوه.
شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوەی نوێ لە پەیامێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" کە لە ماوەی جەند رۆژی داهاتوودا کەناڵێکی پەروەردەیی ئاسمانی دادەمەزرێنین کە وانەکانی پۆلی ١٢بڵێتەوە بە بەردەوامی رۆژانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانییەوە".
وتیشی" ستافی پەروەردەیی و میدیایی هەول دەدەن کات بگونجێنن بۆ وانەکانی پۆلەکانی تر".
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هیواشی خواست کە وەزارەتی پەروەردە و لایەنی پەیوەندیدار ئەگەر دەیانەوێت خۆیان سەرپەرەشتی مامۆستایان و چۆنێتی وانەوتنەوەکان ومەنهەجەکە بکەن، ئەوا ئێمە کەناڵەکە و پێداویستییەکان دەخەینە بەردەستیان لە پێناو خزمەتی گەنجان و منداڵانی خۆشەویست و بەفیڕۆنەدانی خوێندنی ئەمساڵیان.