وێنە.. کچەکەی هەیفا وەهبی و کچەزاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرسام دەکات

ئەگەرچی بە هەیفا وەهبی گۆرانیبێژ و ئەکتەری شۆخوشەنگی لبنانی هێشتا جوانیی لەدەست نەداوە و دەرناکەوێ کە گەورە بووبێ، بەڵام کاتێک دەبینی کچەزاکانی وا گەورە دەبن، ئینجا بەبیری هەوادارانی دێتەوە کە ئەو بەڕاستی خەریکە پیر دەبێ.

 

زەینەب فەیاز، کچی هەیفا وەهبی، وێنەیەکی خۆی و دوو کچەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەوادارانی باس لەوە دەکەن کە هاوشێوەی دایکی جوانە.

 

هەیفا وەهبی، لەدایکبووی ساڵی 1971، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، دواتر بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بەیەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسرا. 

لە سەرەتاکانی تەمەنیدا هەیفا هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی پوری دەکات و لەساڵی 1998 کچێکی دەبێت و ناویدەنێت زەینەب، دواتریش لەیەکتر جیادەبنەوەو دواتر دەنگی ئەوە بلاوکرایەوە، کە هەیفا لەبەرامبەر جیابوونەوەکەی بەیەکجاری وازی لە بەخێوکردنی کچەکەی هێناوە.




ئه‌م بابه‌ته ‌8570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

 


PM:11:11:24/03/2020