حکومەتی هەرێم بودجەیەکی تایبەتی بۆ قەزای دەربەندیخان تەرخانکرد

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، بە فەرمانی مەسرور بارزانی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانكرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دە‌شڵێت" حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێی توانای  یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی هەرێم زیاترە".

لێردا  جەخت لە گرنگیی  پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەكەینەوە، بە تایبەتی مانەوە لە ماڵەكانیان، كەسەرەكیترین چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی شەش حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە قەزای دەربەبەندیخان ڕاگەیاند.

 

 
 


AM:12:01:25/03/2020