كۆرۆنا سەردانێكی سەرۆکی ڕووسیا ھەڵدەوەشێنێتەوە

تادێت ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕووسیا زیاددەكات وبەوهۆیەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا سەردانی بۆ شاری سانت پیتەرسبورگ هەڵوەشاندەوە.

 

دمتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرێمل ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" کە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیای فیدراڵ، سەردانی  بۆ شاری سانت پیتەرسبورگ بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵوەشاندەوە".

وتەبێژی كۆشكی كرێمل ڕاشیگەیاند" ئێستا پوتین سەرقاڵی ئامادەكردنی تێكستی وتارێكە كە پەیوەستە بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریارە ئەمڕۆ   پێشكەشی هاووڵاتییانی رووسیای بكات".

ئەوەشی خستەڕوو: پوتین لە رێگای ئۆنلاین بەشداری لە كۆبووبەوەی G20 دەكات، باسی لەوەش كردووە، ئەگەری بەرێوەنەچوونی یادكردنەوەی ٧٥ ساڵەی سەركەوتنی یەكێتی سۆڤیەت بەسەر نازییەتی ئەڵمانیدا.

 


PM:06:04:25/03/2020