پزیشكێكی ئەمریكی هەواڵێكی خۆشی راگەیاند و دەستپێكی موژدانەكەی بە سوپاسكردنی سەرۆكی وڵاتەكەی راگەیاند.
ڤلادمیر زیلینكۆ، هەڵگری بۆردی بڕواپێكراو لە پزیشكی خێزانیی لە ناوچەی ئۆرەنج لە نیویۆرك-ی ئەمریکا رایگەیاند" دەرمانەكەم بۆ ٣٥٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای ناوچەكەی خۆم بەکار هێناوە، دەرمانەکە لەسەدا ١٠٠ کاریگەریی هەبوووە و سەركەوتو بووە".
د.ڤلادمیرپێشنیازی کردووە، کە دەكرێت لەو بنكە تەندروستییانەی ژمارەی ڤێنتیلەیتەری كەمە، ئەو چارەسەرە بدرێت بەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان مامناوەند و ناجێگیرە.
هاوکات بەهۆی كاریگەری رێككردنەوەی كرداری هەناسەدان و چالاككردنەوەی سییەكان بەهۆی ئەو چارەسەرەوە، زیلینكۆ پێشنیاز دەكات، ترەمپ بە فەرمی بەكارهێنانی لە جیاتی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد (لەكاتی بەردەست نەبونیدا) رابگەیەنێت.