هەولێر.. سێ حاڵەتى دیکەى توشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکرا

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سێ حاڵەتى دیکەى توشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان تۆمارکرا".

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن".





AM:09:26:26/03/2020