لە سلێمانی یەکەمین کارگەی دروستکردنی (دەمامک - ماسک) دامەزرا

ساڵح بێچار لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە دوای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئەوەی تێبینی دەکرێت، حکومەت جگە لە دەرکردنی هەنێک بڕیار و ڕێنمایی، زۆر خەمسارد و کەمتەرخەمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بە هاناوەچوونی خەڵک و کەرتی تەندروستی، لە ئاست ئەم پەتا کوشندەیەدا،   بەتایبەت لە سلێمانی و دەوروبەری".

 

وتیشی" ئاشکرایە ئەوە کۆمەڵێک خەڵکی بەخشندەی سلێمانی بوون کە لە (غیاب) ی حکومەتێکی نیشتمانیی‌دا توانییان لە ماوەی دوو هەفتەدا (نەخۆشخانەی ئاسا بۆ چاودێری ورد و پارێزبەندی پزیشکی) تەواو بکەن".

 

ڕاشیگەیاند" ئەوە (كۆمپانیای پایۆنێر بۆ دروستكردنی ده‌رمان له‌ سلێمانی) بوو کە مژدەی دا بە خەڵكی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق کە لە هەوڵی دروستکردنی دەرمانێکدان، وەک بەشێک لە چارەسەری پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس کە ئومێد وایە لە چەند ڕۆژێكی كەمی داھاتوودا، دەستبكرێت بە بەرھەمھێنانی و دەتوانرێت لە مانگی داھاتوودا، بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش".

 

دەشڵێت" هاوکات کارگەیەکی تایبەت به دروستکردنی دەمامک بۆ خۆپارێزی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، سەر بە کەرتی تایبەت، لە شارۆچکەی سەیدسادق، سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستی بە کارەکانی کردووە، کارگەکە لە توانایدایە ڕۆژانە زیاتر لە هەزار دەمامک دروست بکات".



ئه‌م بابه‌ته ‌648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:49:26/03/2020