قائیمقامی دەربەندیخان ناهەقی ئەو کۆمپانیانە ئاشکرا دەکات زوڵم لە دەربەندیخان دەکەن

قائیمقامی دەربەندیخان: کۆمپانیاکانی( ئاڵتونسا، زێڕ، نەوڕەس) پارەکانیان برۆدتەوەو وتیانە کەلوپەل ناهێنین.

 
قائیمقامی دەربەندیخان، ناسح مەلا حەسەن رایگەیاند "  هەندێك كۆمپانیا ( ئاڵتون سا، زێڕ ، نەوڕەس) هاتوون پارەكانی خۆیان كۆكردۆتەوەو وتویانە لەوانەیە كەلو پەل و خۆراك نەهێنین بۆ دەربەندیخان".

 
لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئارتی ئەمشەو ٢٦ی ئازار کە ناسح مەلاحەسەن قایمقامی دەربەندیخان و چەند قائیمقاممێکی تر بەشداربوون، قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند" مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ هاوڵاتیان و نەخۆشانی دەربەندیخان دەكرێت،  ناكرێت دەربەندیخان بە زۆنی سور و ترسناك لەقەڵەم بدرێت".
ئەو وتیشی " ئەگەر دەربەندیخان ترسناك بێت هەولێر و سلێمانیش ترسناكە" 

 
هەروەها گلەیی لەحکومەت کرد کە ئەو تانکەرانەی سووتەمەنی بار دەکەن و بە دەربەندیخاندا تێدەپەڕن، راستە لە ژێر  چاودێریدان، بەڵام تێکەڵی خەڵک و دەبن و شۆفێرەکان دەچنە ناو خەڵکەوە.

 

لە درێژە قسەکانیدا ناسح مەلا حەسەن وتیشی" كۆمپانیاکانی ( ئاڵتون سا، زێڕ ، نەوڕەس) هاتوون پارەكانی خۆیان لە مارکێتەکان كۆكردۆتەوەو وتویانە: لەوانەیە كەلوپەل و خۆراك نەهێنین بۆ دەربەندیخان".




PM:07:57:26/03/2020