تەندروستی سلێمانی: ١٢ تووشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بونەتەوە".

 

د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایشی كرد" ١٢ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،دوای وەرگرتنی چارەسەری  چاكبوونەتەوە وگەڕێندرانەوە ماڵەكانیان".

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی،دەشڵێت" ژمارەی ئەو كەسانەی چاك بوونەتەوە ٣٩ كەسن و دوای وەرگرتنی چارەسەری گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان و ڕۆژ بەڕۆژ  ژمارەی ئەو كەسانەی چاكدەبنەوە لە زیاد بوندایە".




PM:09:06:26/03/2020