حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد، تووشبووێكی دیكە لە سلێمانی دەستنیشانكرا.

 

ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی تووشبوویەكی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند و بەمەش كۆی گشتیی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە ١٠٤ كەس.

لە راگەیێندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە بەردەوامیی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە شاری سلێمانی دەستنیشانكرا كە ئافرەتێكی تەمەن ٥٦ ساڵە و خێزانی تووشبوویەكی پێشووە.




PM:10:59:26/03/2020