ئەمەریکا سەرجەم کارمەندانی لە باڵویزخانەکەی لە عێراق و قونسڵخانەکەی لە هەولێر دەکشێنێتەوە

لە راگەیاندراوێکدا ئەمەریکا بریاری دا سەرجەم کارمەندانی لە باڵوێزخانەی ولآتەکەی لە بەغداو قونسڵخانەکەی لەهەولێر بکشێنێێتەوە.

 

لەو راگەیاندنەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات "بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و هەروەها قەدەغەی گەشتکردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید19، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و هەروەها کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر و سەنتەری دیپلۆماسی لە بەغدا کردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان".

 
دەربارەی پێدانی فیزە بە هاوڵاتیان لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لەو ماوەیدا خزمەتگوزارییەکانی پێدانی ڤیزە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوەو هاوکات ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق سنووردار دەکات". 
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا خزمەتگوزارییە گشتییەکانیشی وەستاندووە، ناونیشانی دوو ئیمەیلی داناوە بۆ ئەو ئەمریکییانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانن لەکاتی پێویست پەیوەندییان پێوەبکەن.

 

ئەو هەنگاوە لە کاتكیدایە کە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەرووی سەربازیەوە لە عێراقن و لە سەربازگەی " عەین ئەسەد، تاجی، کەیوەن ، هەولێر و چەند شوێنێکی تر" ئامادەییان هەیە، هەرچەندە لە دوو هەفتەی رابردوودا لە بنکەیەکی سەرسنوری سوریا- عێراق و، لە گیارەی باشووری موسڵ کشانەوە.  

 


AM:11:28:27/03/2020