وەزیری دارایی: بیر لەدەستکاری کردنی مووچە دەکرێتەوە

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" بیر لەدەستکاری کردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێتەوە"، هۆکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ کەمبوونەوەی داهاتی هەرێم.

 
لە بەرنامەی لەگەڵ " رەنجی ' ی کەناڵی رووداو، شەوی ڕابردوو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە پرسی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران كرد و رایگەیاند "دەبێت بیر لە دەستكاریكردنی مووچە بكەینەوە، چونكە خەرجییەكان زیاترن لە داهات".


لێدوانەكەی وەزیری دارایی لە كاتێكدایە كە پێشتر وەزیری ناوخۆی هەرێم لە چەند لێدوانێكدا ئەو زانیارییانەی رەتدەكردەوە كە باسیان لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەكرد.

 
سەرباری قەرزاریەکی زۆری سەرشانی هەرێم و نەبوونی شەفافیەت لە بواری نەوتدا، کێشەی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش رووبەڕووی کابینەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و گۆڕان بۆتەوەو بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی.

 


AM:11:59:27/03/2020