ئەنجامی پێنج پشکنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری ڕاپەڕین نێگەتیف دەرچوون

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەنجامی پشکنینی پێنج لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین ئاشکراکرد کە نێگەتیف دەرچوون.

 

تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" کە لەچوار چێوەی هەڵمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک سامپڵ لەهەندێک هاوڵاتی گومان لێکراو بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین  وەرگیران".

 

ڕاشیگەیاند" خۆشبەختانە هەر پێنج سامپڵەکە ئەنجامەکەیان نێگەتیف دەرچوو".







PM:01:07:27/03/2020