تۆپخانەکانی تورکیا گوندی لێتان لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کرد

تۆپخانەکانی تورکیا گوندی لێتان لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کرد بەوھۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان ھەیە مەترسی ئەوە ھەیە گوندەکە چۆڵبکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، تۆپبارانی ناوچەکانی  گەروا زرارا  و شێخ ڕەش و بەرزایەکانی گوندی لێتانی سەر بە شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست دەکات.

 

بەپێی زانیاریەكان، توركیا لەو ناوچانە دەیەوێت پێشڕەوی بكات و تۆپبارانی كردنی ناوچەكەی لە دوێنێوە دەستپێكردووە ،بەڵام تۆپبارانەكە زیانی گیانی و ماڵی بۆ گوندنشینان نەبووە.

 


PM:01:23:27/03/2020