بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
كهمێك پێش ئێستا ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویكردهوه، كه بۆریس جۆنسن، سهرۆكوهزیرانی بهریتانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە" هەرچەندە ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدام، بەڵام لەسەر پۆستەکەی خۆم بەردەوامم و کارەکانی حکومەت بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ هاوڕێیانم تاوتوێ دەکەم".
ههتا ئێستا لە بەریتانیا ١١ هەزار و ٦٥٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.