دوو منداڵەکەی چەمچەماڵ ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاند

ئەو دوو منداڵەی لە ناحییەی تەکییە تووشی کۆرۆنا بوون ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاند.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاشکرایکرد" کە ئەو دوو منداڵەی لەناحیەی تەكیە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ئێستادا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێهێشت".

 

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندوە، كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە هەرێمی كوردستان (١١٣) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٣٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

 


PM:06:27:27/03/2020