ڤیدیۆ.. بەرپرسێکی بەریتانی لە کۆرۆنا هەڵدێت

ڤیدیۆی هەڵهاتنی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڵاودەکرێتەوە کە پێشنیاری کردبوو لە ٦٠% خەڵک تووشی کۆرۆنا بێت.

 
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە میدیا بەریتانیەکان بڵاوکراوەتەوە کەسێک لە بینای سەرۆک وەزیران دێتە دەرەوە بە راکردن هەڵدێت، میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد ئەوە سەرۆکی ڕاوێژکارەکانی بۆریس جۆنسۆن ( دۆمینیک کەمینس)ە.


د. ساماڵ مانی مامۆستای فەلسەفە لە بەریتانیا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو ڤیدیۆیە سەرۆکی ڕاوێژکارەکانی بۆریس جۆنسۆن ( دۆمینیک کەمینس) لە ترسا لە مقەڕ(خانوی ژمارە ١٠) ی سەرۆک وەزیران هەڵهات، پاش ئەوەی دەرکەوت بۆریس جۆنسۆن ڤایرۆسەکەی گرتووە.


ئەو دکتۆرە کوردە، دەڵێت " من لەوێ بومایە سەگم بەدوادا ئەنارد، چونکە ئەم جەنابانە بوون کە پلانی لەسەدا٦٠٪ ی هێردل ئیمیونیتی لێ کردبووین بە پلانی زانستی لە سەرەتادا، هەتا لێی هاتینە دەنگ و سەرۆک وەزیران پلانەکەی فت کرد".

 
ساماڵ مانی بیری خەڵکی دەخاتەوە، دەڵێت " لە بیرتانە: ئەیانویست لەسەدا شەستی هاوڵاتیان خۆیان بدەنە بەر ڤایرۆسەکە بۆ ئەوەی ئەگەر (ئەگەر) چاک بونەوە مەناعە وەرگرن؟".


لە کۆتاییدا دەڵێت "بڕوانە خۆی چۆن ڕا ئەکات بۆ ئەوەی توش نەبێت".


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئازار بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران تووشی کۆرنا بوو، لەگەڵ تووشبوونی خرایە ژێر چاودێری پزیشکەوە. 




PM:11:47:27/03/2020