ڤیدیۆ.. شەبنامی بارانی بەنەرمە جووڵەیەکەوە لەگەڵ گۆرانیەکی میران دەردەکەویت

خانمە مۆدێلی ناسراو، شەبنامی بارانی لە نوێترین دەرکەوتنی، لە ڤیدیۆیەکدا بەنەرمە جوڵەیەکەوە لەگەڵ گۆرانییەکەی هاوڕێکەی میران عەلی جووڵەیەک دەکات.

 

ئەو ڤیدیۆیەی شەبنامی بارانی کە لەتۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەک لە خەڵکی زۆر تەماشایان کردووە، بەتایبەتی کە لەگەڵ گۆرانییەکی میران عەلی سووکە سەمایەک دەکات، ئەوە بیری فانەکانی دەهێنێتەوە کە ئەم کچە مۆدێلە چی لەگەڵ میراندا هەیە.

 

شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.



AM:01:03:28/03/2020