نۆ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی دیكەی لەبارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد نۆ كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.

دەقی راگەیەندراوەكە:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (5273) هاوڵاتی بوون لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1422) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (425) لە هەولێر، (281) لە سلێمانی، (628) لە دهۆك، (30) لە هەڵەبجە، (5) لە گەرمیان، (33) لە ڕاپەرین، (20) لە کۆیە وە (3651) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (129) هاووڵاتی.

پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (521) پشکنین کراوە، (407) هەولێر، (97) سلێمانی، (17) دهۆك.

دەرەنجام (9) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

- پارێزگای هەولێر (8) پۆزەتیڤ، کە (2) ئافرەت تەمەن (41)، (31) ساڵ و (1) پیاو تەمەن (32) ساڵ، (2) منداڵ (9)، (3) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

- پارێزگای هەڵەبجە (1) پۆزەتیڤ، کە پیاوێکی تەمەن (37) ساڵ.

3-  ئاماری گشتی

کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (121) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (51) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی               

حکومەتی هەرێمی کوردستان

28ی ئازاری2020

AM:11:46:28/03/2020