ئەمریكا بە سەربازی زۆرەوە رووبەڕووی گروپە شیعەكانی عێراق دەبێتەوە

پێچەوانەی پلانەكەی ماوەی رابردووی ئەمەریكا بە نیازە هەزاران سەربازی دیكە رەوانەی عێراق بكات و هێرش بكاتە سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران.

 

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ دێت كه‌ میلیشیاكانی عێراق كردوویانه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

 

ئەو رۆژنامەیە ئاشكراشی كردووە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە مەترسی دروستبوونی شەڕ دەكرێت لە نێوان هەریەكە لە ئێران و ئەمریكا، بردنی ئەو سەربازانەشی بۆ عێراق بە مەبەستی ئامادەكاری و رووبەڕبونەوەیە بۆ هەر ئەگەرێكی هێرشی ئێران. 

 

 



PM:12:28:28/03/2020