ده‌شێت ئه‌مریكا 81 هه‌زار كه‌سی لێبمرێت

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ شیكارییه‌ی كه‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی واشنگتۆن ئاماده‌ی كردووه‌، ده‌شێت ئه‌مریكا تا 81 هه‌زار كه‌سی لێبمرێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا چوار مانگی ئاینده‌ و تا مانگی جون (حوزه‌یران) یش به‌رده‌وام ئه‌بێت.

به‌پێی شیكرنه‌وه‌كه‌ كه‌ رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی (نیسان- ئه‌پرل) بگاته‌ ئه‌وپه‌ڕی. وێرای ئه‌وه‌ی ده‌شێت له‌ هه‌ندێك ویلایه‌ت دوا بكه‌وێت بۆ دواتر.

ده‌شێت تا كۆتایی مانگی جون (حوزه‌یران) هه‌ندێك كه‌س بمرێت، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ئاستی ده‌رد ده‌ره‌چێت و له‌و مانگه‌دا تا ئه‌وپه‌ڕی له‌سه‌ر تاسه‌ری ئه‌مریكا رۆژی 10 كه‌س ئه‌مرێت.

 
به‌پێی ئه‌و داتاو ئامارانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌مریكا له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان چنگ ده‌كه‌ون جیاوازن كه‌ له‌ 38 هه‌زاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا 162 هه‌زار كه‌س.

د. كریستۆڤه‌ر مۆرای به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌ی ته‌ندروستی له‌ زانكۆی واشنگتۆن كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌كات پێیوایه‌ به‌هۆی مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر واده‌كات ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك درێژ بكرێته‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بینرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له‌ كۆتایدا ئه‌و به‌ربه‌سته‌ ته‌ندروستی و داخرانانه‌ ته‌ندروستیانه‌ی دروستیان كردووه‌ كه‌میده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها كریستۆڤه‌ر مۆرای له‌ میوانداری كه‌ناڵی سی ئێن ئێن و له‌ پیامێكدا پێیوابوو كه‌ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان و شاره‌كانه‌وه‌ پێویسته‌، وتیشی: "ئاراسته‌ی ده‌ده‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ كاریگه‌ری ئه‌بێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پایه‌ندنه‌بێت و گوێ به‌ پێداویستییه‌كان نه‌دات"

مۆرای باسی له‌وه‌كرد كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌هۆی گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌هێواشی بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ و دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ مانگی ئه‌پرل و مه‌ی به‌رده‌وام بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ویلایه‌ته‌كانی جۆرجیا و لویزیانا ئاستی تووشبوون زیاتر ده‌كات.

له‌قسه‌كانیدا له‌ سی ئێن ئێن، گله‌ی ئه‌وه‌ی لێكرا ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی تۆقاندنی خه‌ڵك، له‌وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌مریكا ناتوانێت ژماره‌ی تووشبوون و مردن بشارێته‌وه‌، وه‌ك هیچ ده‌وڵه‌تێكی تر نییه‌ كه‌ تا ئه‌مساته‌ ژماره‌ی مردن و تووشبووی لێڵ و نادیاره‌. ئێمه‌ لایه‌نی زانستین، ئێمه‌ نه‌بوسن به‌ به‌شێك له‌ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریكی شاردنه‌وه‌ی ئاماری مردن بین".

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی واشنتۆن له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) له‌ ئه‌مریكا تا رۆژی 27 ی مارچ گه‌یشتۆته‌ 104 هه‌زار و 180 كه‌س و مردنیش له‌ 1700 كه‌س تێپه‌ڕی.



ئه‌م بابه‌ته ‌1854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:50:28/03/2020