٢٣ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهاندا لەکەناری مردندان

نوێترین ئاماری تووشبوان و مردوان بەهۆی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری جیهاندا ئاشکرا دەکرێت ٢٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو ٢٣ هەزاری دی دۆخیان لەسەر لێواری مەرگەو هەستیارە.

 
لە نوێترین ئامارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی ئازاردا ٦٠٢ هەزارو ١٤٦ کەسە، ئەوانەی چاکبوونەتەوە ١٣٣ هەزارو ٥٢٧ کەسە، حاڵەتە چالاکەکان ٤٤١ هەزارو ١٥٢ کەسە، لە نێویاندا ٢٣ هەزار ٥٦٩ کەس دۆخیان خراپ و هەستیارە.


مەڵبەندی ڤایرۆسەکە گواستراوەتەوە بۆ ئەمەریکا ١٠٤ هەزارو ٨٣٧ کەس، دوای ئەو ئیتالیا دێت ٨٦هەزار ٤٣٨ کەسە، وڵاتی چین ٨١ هەزارو ٩٤٨ کەس.

 

ئەوە لە کاتێکدایە هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەو ئامارانە تەواوی تووشبوان و مردوان ئاشکرا ناکەن چونکە دەستی تەندروستیان پێنەگەیووە، یان حوکمەتەکان دەیشارنەوە.

 


PM:02:08:28/03/2020