هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی دیاری شێوەکاری کورد، ئەسغەر رەشید هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد.


ئەو هونەرمەندە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوەوە دەرکەوتووە و زۆرێک لە ئیشەکانی تەرخانکردووە بۆ دروستکردنی پۆترێتی شاعیرانی کورد.

 
ئەسغەر رەشید بەشداری دەیان پێشەنگای بەکۆمەڵ و پێشەنگای تایبەتی خۆی کردووە لە شاری هەڵەبجەو شارەکانی تری کوردستان.

 
وەزیری رۆشنبیری، حەمەی حەمە سەعید بۆ کۆچیی دوای ئەم شاعیرە ناسراوە نووسیوویەتی " هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شێوەکار ( ئەسغەر رەشید هەڵەبجەیی) خەمباری کردین، ( ئەسغەر) لەهەشتاکانی سەدەی رابردوو لەو پێشەنگانە بوو کە پۆرترێتی زۆرێک لەشاعیرانی کوردی دروستکرد".

 


PM:03:14:28/03/2020