وێنە.. شەکیرا بەدابینکردنی مادەی پاککەرەوە بۆ هاوڵاتیانی ئیسپانیا دژی ڤایرۆسەکە دەوەستێتەوە

ئەستێرەی گۆرانی جیهانی شەکیرا بەشداری رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات و لە رێگای دابینکردنی بڕێکی زۆر مادەی پاککەرەوە هاوکاری خەڵکی ئیسپانیا دەکات.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و چەندان میدیا ئیسپانی و جیهانی باس لەوە دەکەن کە شەکێرا بڕێکی زۆر مادی پاککەرەوەی لەسەر حسابی خۆی دابینکردووە بۆ خەڵکی ئیسپانیا.


شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.


شاکیرا سه‌ماکارو خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کرد.
لەگەڵ ئەستێرەی یاری ئیسپانیا و بەرشلۆنە ( پێکی ) دەژی.
 


PM:05:32:28/03/2020