نەوەی نوێ بەرگری لە مەلا کرێکار دەکات

نەوەی نوێ لەسەر رادەستکردنی مەلا کرێکار بە حکومەتی ئیتالیا دەڵێت "پێمانوایە ئەوەی لە ئێستادا بەرامبەر مامۆستا دەکرێت کارێکە دوورە لە پرنسیپەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ، لەم کاتە هەستیارەدا کە جیهان سەرقاڵە بەڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام وڵاتی نەرویج مامۆستا کرێکار رادەستی ئیتاڵیا دەکات، لە کاتێکدا ئیتاڵیا خۆی بە دەست هەڵکشانی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنێت".


لە راگەیاندنێک کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێردراوە، نەوەی نوێ دەڵێن" لەرابردوودا، مامۆستا کرێکار لە وڵاتی نەرویج چەندیینجار دادگایی کرا لە لەسەر چەندیین تۆمەتی جیاواز، بەڵام لە زۆربەیاندا بێتاوان دەرچوو، بۆیە نەدەبوو مامۆستا کە مافی پەناهەندەیی هەیە لە وڵاتی نەرویج و خێزانەکەشی هاوڵاتیی ئەو وڵاتەن، رادەستی ئیتاڵیا بکرێتەوە تا دڵنیا نەبن لە پاراستنی مافە یاساییەکانی و لەوەی ئەگەر بێتاوان دەربچێت چی چاوەروانی دەکات".


داواش لە حکومەتی ئیتالیاو دادگاکانی ئیتاڵیا دەکات لەگەڵ پاراستنی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ و مافی بەرگریی لەخۆکردن مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەی مەلا کرێکاردا بکەن.
 


PM:05:56:28/03/2020