بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوەو، ژمارەی تەلەفونێک بۆ پەیوەندیکردن بڵاودەکاتەوە.
بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا هاووڵاتییان لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەوەوە ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێدەکات بۆ هەر رووداوێک پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ١١٥ یان ١٢٥ بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشینی دەکرێت ئەمشەو ١٥- ٢٠ ملم باران ببارێت.
کەشناسی باس لەوە دەکات لە سەنتەری شاری هەولێر ئەمشەو بارانبارین بە لێزمە بێت و هەندێک جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و زۆرجار بارانی ئەم شێوەیە لە هەولێر و چەند شوێنی تر دەبێتە لافاو.