سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە پسپۆرێکی دارایی سێ رێگا دەخاتە بەردەم حکومەت
پسپۆر‌و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق، بۆ ئەم قەیرانە سێ ڕێكار دەخاتەبەردەم حکومەتی هەرێم بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، له‌وانه مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان دوا بخات و دووه‌م زه‌ویه گرانبه‌هاكان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌لاش بداته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به پاره‌یه‌كی زۆر بیفرۆشێت و خاڵی سێیه‌م هه‌موو داهاتی گومرگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و ڕێكاره‌كان توندتر بكرێن، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی پەیدا بووه، كاتییه.
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق، د. فازڵ نه‌بی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ دۆخی ئێستای ئابووری تێ پەڕێنێت، كه كاتییه، پێویسته هه‌ندێك ڕێكاری كاتی بگرێته به‌ر، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی سێ خاڵه‌وه، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت دابنیشێت و هه‌وڵ بدات دانه‌وه‌ی مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیاكان هه‌ندێك دوا بخات تا نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌وانیش ئاماده‌ن ئه‌و كاره بكه‌ن، چونكه دۆخی ئابووری له جیهان تێك چووه و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، بۆیه گرنگه ئه‌و كاره بكات و خاڵی دووه‌م فشاری زیاتر له گومرگه‌كان بكه‌ن، كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ كاركردن و هه‌موو داهاته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بگەڕێننه‌وه و، خاڵی سێیه‌م كاتی خۆی له به‌غدا كردمان، حكوومه‌تی هه‌رێم زه‌ویی زۆری هه‌یه و زۆر گه‌وره‌ن كه هه‌ندێكی ڕه‌نگه بگاته ملیارێك دۆلار، ئه‌وانه بفرۆشن له ڕێگه‌ی موزایه‌ده‌ی ڕاسته‌وخۆ، چونكه دۆخی ئابووری باش نییه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه به‌لاش بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ران بفرۆشرێن بۆ خه‌رجیی حكوومه‌ت."
د. فازڵ نه‌بی دەشڵێت ''ناكرێت زه‌ویه‌كی باش به‌لاش بدرێته وه‌به‌رهێنه‌ر، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت به سیاستی خۆیدا بچێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو بتوانێ دۆخه‌كه به‌ئاسانی تێ په‌ڕێنێت و جگه له‌وه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بەبێ كێشه به‌شی خۆی وه‌رگرێت، چونكه به‌یاسا بۆی دیاری كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات ئه‌وكات تووشی هیچ قه‌یرانێكی دارایی نابێت."
هەروەها دەشڵێت "ئه‌و قه‌یرانه كاتییه و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ڕێكار و خاڵه بگرێته به‌ر ده‌توانێ بەبێ گرفت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا تێ په‌ێنێت، چونكه زۆر له ڕایه‌كان پێیان وایه، ئه‌وه‌ی هه‌یه دروست كراوه و كاتییه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێ ده‌په‌ڕێندرێت و نرخی نه‌وتیش به‌رز ده‌بێته‌وه."
PM:06:47:28/03/2020
باری دارایی
پێشنیار
نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
چی بەسەر کەریم بنزیمە هاتووە لە ئیتحاد
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media