لاوتارۆ مارتینێز بەرشەلۆنە هەڵدەبژێرێت
لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان، بەرشەلۆنە هەڵدەبژێرێت و ئامادەیە درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.
ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە رازی بووە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
هەروەها ئەو دڵخۆشە بە یاریکردن لەگەڵ میسی و پڕۆژە نوێیەکەی بەرشەلۆنە، ئەمەش وای کردووە تا ئەو یانە کەتەلۆنیە هەڵبژێرێت.
لاوتارۆ مارتینێز ئێستا یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان وبەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ شوێنی لویس سواریز بیگوازێتەوە.
PM:06:54:28/03/2020