بەڕێوەبەری گشتی ته‌ندروستی شاری سلێمانی به فه‌رمی پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" بە بۆ چوونی من باشترین پێشنیار بۆ حكومەت ئەوەیە تاوەکو رۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت، لە پێناو تەندروستی و ژیانی هەمووان".
دەشڵێت" ١٥ی نیسان بەرچاوروونی تەواومان دەبێت لەسەر مەترسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی، ئەگەر لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا ِ ژمارەکانیش زیاد بکات ترسمان نییە".
وتیشی" پێشبینی دەکەم دوای١٥ی نیسان بچینە قۆناغێکی دڵخۆشکەرەوە.، ئەگەر هاوڵاتیان تاوەکو ئەو اتە پابەندی رێنماییەکان بن باشترین ئەنجممان دەبێت لە شەری کۆرۆنادا".
وابریاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، حكومه‌تی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره له‌سه‌ر دۆخه‌كه سبه‌ی له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه كۆببنه‌وه.