بریکارێکی باڵای وەزیری بازرگانی عێراق تووشی کۆرۆنا بوو

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند" بریکارێکی باڵای وەزیری بازرگانی عیراق تووشی کۆرۆنا بووە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە" وەلید حەلو، بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی بازرگانی تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام پێش تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە تێكەڵی بەرپرسانی وەزارەتەكە و فەرمانبەران نەبووە".

 

وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند" وەلید حەلو لەماوەی مۆڵەتەکەدا تووشی کۆرۆنا بووە، چاوی بە وەزیر نەکەوتووە و هیچ بەرکەوتنێکیشی لەگەڵ بەرپرس و کارمەندێکی وەزارەتدا نەبووە". 

 

 

 
 


PM:08:31:28/03/2020