كۆمپانیایەكی ئینتەرنێت لە سلێمانی ١٠ ڕۆژی كردە خۆڕایی

كۆمپانیای خزمەتگوزاری ئای كیو، بڕیاریدا ماوەی ١٠ رۆژ بەكارهێنان بكاتە خۆڕایی بۆ بەشداربووەكانی.

 

كۆمپانیای خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ئای كیو ئۆنلاین لە نووسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" لەبەر خراپی دۆخی دارایی و مانەوەمان لە ماڵەوە و تێپەڕاندنی دۆخی هەسیاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی ١٠ ڕۆژ بێ بەرامبەر دەدرێتە بەشداربووانمان".

 

باس لەوەشكراوە" ئۆفەرەكە بۆ ئەو ماوەیە دەبێت كە درێژكراوەتەوە، تا زیاتر پابەند بین بە مانەوەمان لە ماڵەوە، داواشی كردووە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی ئۆفەرەكە بیانگرێتەوە سەردانی my.iqonline.com بكەن و پاشان ئۆكەی بكەن".

 

 

 

 


PM:09:47:28/03/2020