ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا مردنی ١٦ كه‌سی دیكه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بوو به ١٠٨ كه‌س.
فەخرەددین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا لە رێگەی ئەژماری تایبەتی خۆی لە "توێتەر" دوایین ئامارەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوەو رایگەیاند" له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٧٠٤ حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوە، هاوکات ۱٦ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا".
جێی باسە، لە ئێستادا کۆی گشتی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ۱۰۸ کەس.