شانەی قەیرانەکانی کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک کۆبوەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد،گرنگترینیان بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆیە هەتا رۆژی ١١ی نیسان.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی قەیرانەکان ڕایگەیاند" لە کۆبونەوەکەدا بڕیاریش دراوە پارەی کرێ خانو و دوکانەکان سەدا پەنجا کەمبکرێتەوە".

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بڕیاریشدراوە کرێی هێڵەکانی ئینتەرنێت بە رێژەی سەدا ٢٥ کەمبکرێتەوە.

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک بڕیاریشداوە بۆ ئەم مانگە لەسەرانسەری کەرکوک بۆ ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بڕی سێ هەزار دینار وەربگرێت.


لەكۆبوونەوەی دوێنێی شانەی قەیرانەكانی كەركوك چەند بڕیارێك درا كە گرنگترینیان بریتی بوون لە:-

۱-دیاریكردنی نرخی ۳ هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە، هەروەها هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند دەبێت بە بەخشینی ۱۰ماڵی كەمدەرامەت لە وەرگرتنی پارەی مۆلیدەدا.


۲-بەكارهێنانی نەخۆشخانەی كەیوەن بۆ چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی پێویستدا.

 
۳-ئامادەكردنی لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بە خوێندنی كوردین بەمەبەستی دروستكردنی ڕێگەپێدانی هاتووچۆ لە كاتی چوونیان بۆ (هەولێر و سلێمانی) بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

 
٤-تەرخانكردنی وێستگەی سووتەمەنی شۆریجە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە بۆ كارمەندانی تەندروستی و بەرگری شارستانی.

 
٥-تەرخانكردنی وێستگەیەكی سووتەمەنی بۆ هەر قەزاو ناحییەیەك.

 
٦- هەموو كرێچییەكی دووكان و خانوو لەسەدا ٥۰٪ی كرێیەكەی دەدات بۆ هەردوو مانگی ۳ و ٤.

 

 

 

 



AM:12:29:29/03/2020