داوای خوێن بۆ توشبوانی تالاسیمای هه‌ولێر ده‌كرێت

کۆمەڵەی تالاسیمای هەولێر رایگەیاند" تووشبووانی تالاسیما پێویستیان بە خوێنە".

 

له‌ بانگه‌وازێكدا کۆمەڵەی تالاسیمیای هەولێر رایگه‌یاندووە" بەهۆی پەتاو ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی هاونیشتیمانیان لە ماڵەوە، توشبوانی تالاسیمیا و لەم بارودۆخەدا پێوستیمان بەخوێن بەخشینە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە" هەر کەس دەیهەوێت بەشداربێت لە بەخشینی خوێن بە تووشبووانی تالاسیما پەیوەندی بکات بەم ژمارانەوە، ٠۷۵٠٤۵۱۲۸۷۷، ٠۷۵٠٤٦۵۲۱۲۸، ٠۷۵٠۷٤۱۵٤٤۵".

 

كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ کێشەی هاتوچۆیان نابێت، لەبەر ئەوەی بەئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ بەخشینی خوێن و گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان.

 
 
 


AM:12:38:29/03/2020