" ئەگەر هەیە هێزێکی ئەمەریکا لە سلێمانی جێگیر بکرێت "

ئەمڕۆ ٢٩ ی ئازار هێزەکانی ئەمەریکا سەربازگەی" کەیوەن " چۆڵ دەکەن، هەندێک زانیاری سەرەتایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەشێک لەو هێزە لە سلێمانی جێگیر دەکرێن".


ئێتسا مەراسیمی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سەربازگەی کەیوان و رادەستکردنی بە سووپای عێراق لە کەرکوک بە رێوەدەچێت.




لە ئاسمانەوە سوپای ئەمریکا تەنیا لەڕێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە چاودێریی رەوشی کەرکووک و جموجۆڵەکان دەکات.


ئەمەریکاو هاوپەیمانیەکانی پێشتر لە سەربازگەکانی قائیم، گەیارە کشانەوە.
کۆتایی هەفتەی رابردووش کارمەندە دیبلۆماسییەکانی لە باڵوێزخانەی بەغداو کونسڵی هەولێر کشاندەوە.


زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هێزەکانی هاوپەیمانان هەرێم دەکەنە بنکەیەکی سەرەکی لە عێراق، تا ئێستا ئەو هێزانە لە سەربازگەی " عەین ئەسەدو تاجی و باڵوێزخانە " لە باشووری عێراق ماونتەوە، سەرباری هەرێمی کوردستان.


چاودێران پێیان وایە کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەو سەربازگانە بەهۆی هەڕەشە و هێرشە مووشکییە بەردەوامەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە بۆ سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
 


PM:12:52:29/03/2020