زیدان ١٧ساڵێک بۆ جێگرەوەی پۆگبا دەدۆزێتەوە



زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بڕیاریداوە یاریزانێکی ١٧ ساڵ بۆ شوێنی پۆگبا بگوازێتەوە، کە ماوەی چەند ساڵە ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی پۆگبا دەدات بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

کاماڤینگای یاریزانی ئەنگۆلی کە تەمەنی ١٧ ساڵەو لە یانەی رینی فەرەنسی یاری دەکات، رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، لە لایەن زیدان و یانەی ریاڵ مەدریدەوە گرنگی پێ دەدرێت، ئەو یانە شاهانەییە دەیەوێت لە هێڵی ناوەند یاری پێبکات، جێگرەوەی پۆگبا دەبێت و لە شوێنی کاسێمێرۆش دەتوانێت یاری بکات، بۆیە ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە زووی لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو بیگوازێتەوە، چونکە یانەکانی تریش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.



PM:08:16:29/03/2020