نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن، له‌دوای ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم کە تیایدا ئاماژەی بۆ تووشبوویەکی کۆرۆنا کرد کە خەڵکی پێنجوێنە، ئەو نەخۆشخانەیە، ده‌ڵێن له‌سنوره‌كه‌یان هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوین له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا دەڵێت "دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاوڵاتی یە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی".
نەخۆشخانەی پێنجوێن دەشڵێت "ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ئه‌و هاوڵاتییه، پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی...دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیەو، بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبووەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبووە."
نه‌خۆشخانه‌كه هاوڵاتیان ئاگادار دەكاته‌وه "تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شەوی ٢٩ی ئازار راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه تیایدا ئاماژەی بۆ ١٤ حاڵەتی تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا کرد کە یەکێکیان خەڵکی پێنجوێنە.
هەموو ئەو راگەیاندنانەی وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردۆتەوە ژمارەو شوێنێ نیشتەجێبوونی تووشبوان بڵاودەکاتەوەو لە جیهانیشدا هەر بەم شێوەیەیە.