ئێران.. ژمارەی مردوانی کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٧٥٧ کەس
لە ئێران ژمارهی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بهرز بووهوه، ٢٧٥٧ كهس و لە ٢٤ کاتژمێردا ١١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
د. کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی تەندروستی ئێران ئهمڕۆ دووشهممه ٣٠ی ئازار لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند " لە دوێنێوه تا ئهمڕۆ، ٣١٨٦ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه كۆی گشتیی تووشبوانی ڤایرۆسهكه له ئێران ٤١٤٩٥ کەس.
وتەبێژەکەی تەندرووستی ئێران ئەوەشی خستەڕوو ٣٥١١ کەس باریان ناجێگیرە و ١٣٩١١ چاکبوونەتەوە.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن و میدیای رۆژئاوای ئەوروپا گوومان لەو ژمارەیە دەکەن کە حکومەتی ئێران بڵاویان دەکاتەوە، ئەوان پێیانوایە ژمارەی گیان لەدەستدان لەوە زیاترن.
PM:01:26:30/03/2020