وەزارەتی تەندروستی لە هۆشداریەکی نوێدا دەڵێت" تکایە ئەوانەی تا ئێستا تووش نەبوونە خۆتان دوور بگرن لە بەرکەوتنی یەکتر و مانەوەی تەواوتان لە ماڵەوە بێت".
لەو هۆشداریەدا کە زیاتر بۆ ئەو هاوڵاتیانە کە نەخۆشیەکەیان نەگرتووە دەڵێت " ئەوانەی تا ئێستا تووش نەبوونە خۆتان دوور بگرن لە بەرکەوتنی یەکتر و مانەوەی تەواوتان لە ماڵەوە بێت چونکە لەوانەیە کەسی بەرامبەرتان هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت و نەیزانی".
وەزارەتی ناوبراو ئاشکرای دەکات" زۆربەی زۆری حالەتەکانی پۆزەتیڤ بوونە لە ناوشار و قەزا و ناحیە و گوندەکان لە هەرێمی کوردستان هۆکارەکەی بەرکەوتنی یەکتر و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەکانیان".
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٥٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.